خانمه گۆرانیبێژی باكووری كوردستان " نازدار جزیری " له ئێستادا سه‌رقاڵی ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لبوومێكی گۆرانی تازه‌یه و بریاره به‌م نزیكانه بڵاویبكاته‌وه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام له كاتی تۆماركردنی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌م نزیكانه ئه‌لبوومه‌كه‌ی بڵاوده‌كاته‌وه .
نازدار جه‌زیری خه‌لكی باكووری كوردستانه و له ساڵی 2008 ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی ژماره‌یك له ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه ، دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆرانییه‌كی دوێت به ناوی " ئه‌ی بۆ وات كرد " له‌گه‌ل هونه‌رمه‌ند گۆران سالح ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كرد .
جێی باسه ، نازدار له گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت و چه‌ند سالێك ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.