Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 11:23

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئیدانەی بۆردوومانکردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی دەکات

وەزارەتی دەرەوە: پێویستە هه‌ماهه‌نگى تەواو لەنێوان هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و ئەو هێزانه‌دا هەبێت
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە، 19-6-2018، وەزارەتی دەرەوەی عێراق  بەیاننامەیەکی لە بارەی بۆردوومانکردنی حەشدی شەعبی لەسنووری سووریا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەکەیدا ئیدانەی بۆردوومانکردنی پێگەکانی حەشدی شەعبی دەکات لەسەر سنووری سووریا و رایدەگەیەنێت" پێویستە هه‌ماهه‌نگى تەواو لەنێوان هێزی ئاسمانی هاوپەیمانان و ئەو هێزانه‌دا هەبێت، کە لە سنوورەکانی نێوان عێراق و سووریا شەڕی داعش دەکەن".

دوێنێ فەرماندەیی حەشدی شەعبی رایگەیاند "ئێوارەی رۆژی یەکشەممە، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە دوو مووشەک بارەگایەکی لیواکانی 45 و 46ى حەشدی شەعبیی لەسەر سنووری لەگەڵ سووریا بۆردوومانکردووەو 22 چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون و 12ی دیکە برینداربوون. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.