لە شاری كەركووك جۆرێك زیندەوەر كە قەبارەكەی لە سیسركە بچووكترە پەیدا بووە و ئەوەش تا ڕادەیەك مەترسیی لای بەشێك لە هاووڵاتییان دروست كردووە، چونكە وەك هاووڵاتییانی ئەو شارانە ئاماژەی پێ دەدن دەبێتە هۆی هەستیاریی پێست.
وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوز، بڵاویكردووه‌ته‌وه، یه‌كێك له دانیشتووانی باشووری پارێزگای كه‌ركووك، به‌ناوی (قه‌یس ئه‌حمه‌د) رایگه‌یاندووه، په‌یدابوونی ئه‌و زینده‌وه‌ره نامۆیه و پێشتر نه‌بینراوه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ته‌نها به رۆیشتن به‌سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ، پێسته‌كه‌ی تووشی هه‌ستیاری، خورشت و سووتانه‌وه ده‌كات.
ئه‌و هاووڵاتییه رایگه‌یاندووه خه‌ڵكه‌كه ترسیان لێنیشتووه له‌وه‌ی ئه‌و زینده‌وه‌ره ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشی دیاریكراو، تا ئێستاش ناشزانین چییه، چونكه پێشتر نه‌بووه و نه‌بینراوه.
داواش ده‌كه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیدار و ته‌ندرووستییه‌كانی كه‌ركووك رێكاری پێویست بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و زینده‌وه‌ره بگرنه‌به‌ر و چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.