Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 14:55

داوای راگرتنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ رامین حسێن په‌ناهی‌ ده‌کرێت

له‌ ئێران بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە
کوردستان TV
#7
100%


داوای‌ راگرتنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ رامین حسێن په‌ناهی‌ زیندانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانیان كرد.

ژماره‌یه‌ك چالاكوان له‌به‌رده‌م باره‌گای‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ شاری‌ هه‌ولێر داوای‌ راگرتنی‌ سزای‌ له‌سێداره‌دانی‌ رامین حسێن په‌ناهی‌ زیندانی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستانیان كرد.

خۆپیشاندەران لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکرتووەکان رایانگەیاند داوا لە بەڕێزتان دەكەین فشاری بکەن بۆ راگرتنی بڕیاری لەسێدارەدانی رامینی حوسێن پەناهی، كە لە دادگایەكی رووكەش و نادادپەروەردا بڕیاری لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە، دەکرێت لە هەر رۆژ و خولەک و كاتژمێرێك بڕیارەكە جێبەجێ بكرێت، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەكاری تەواوكراوە بۆ جێبەجێكردنی بڕیاری ئەو دادگا رووكەش و نادادپەروەر و شانۆییە.

ماوه‌ی‌ زیاتر له‌ مانگێكه‌ كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران بڕیاری‌ داوه‌ به‌ سزای‌ له‌سێداره‌دان بۆ چالاكوانی‌ سیاسی‌ رامین حسێن په‌ناهی‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانه‌وه‌ بڕیاره‌كه‌ راگیرابوو، له‌و ماوه‌یه‌شدا چه‌ندین چالاكوانی‌ سیاسی‌ و مه‌ده‌نی‌ داوای‌ راگرتنی‌ جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و سزایه‌ ده‌كه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.