عەمید سەرحەد قادر، بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک ڕایگەیاند" چهكدارانى داعش له سنوورى كهركووك شانهى نووستوویان ههیهو ڕۆژانە کار و چالاکی دژی ھێزە ئەمنییەکان ئەنجام دەدەن .
گوتیشی: "داعش لە دەرەوەی شاری کەرکووک ھێزی ھەیە، لەگەڵ ئەوەشدا ھێزی سەربازی و شانەی نوستوویان لەناو شاری کەرکووک ھەیە، بەڵام ئەوان زیاتر چاویان لەسەر بەشە سەربازییەکەیەتی و لەو ڕێگەیەوە کار و چالاکیی سەربازی ئەنجام دەدەن.
عەمید سەرحەد قادر ئاماژەی بەوەش دا، کە ھەرکاتێک چەکدارانی داعش بیانەوێت، لە ڕێگەی شانە نوستووەکانی خۆیانەوە دەتوانن بارودۆخی ئەمنیی کەرکووک تێک بدەن، بۆیە چەکدارانی داعش بەردەوام مەترسییەکی گەورەن بۆ ناو کەرکووك.
بەڕێوبەری پۆلیسی قەزا و ناحیەکانی کەرکووک وتیشى" پێویستە هێزهكانى پێشمەرگە ئهركى پاراستنى ھاووڵاتییانی شارى كهركووك بگرنه ئهستۆى خۆیان، چونكه هێزه ئهمننیهكانى عێراق ناتوانن وهك پێویست ئاسایشى هاولاتیان بپارێزن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.