ئێوارەی دوێنێ منداڵێکى کورد لە کەمپی سیڤای یۆنان کەوتووەتەوە ناو ئاوەڕۆوە و گیانى لە دەستداوە.
منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ و نیوی کورد، کە ماوەی سێ رۆژە لەگەڵ دایک و باوکی گەیشتوونەتە کەمپێکی کۆچبەران لە یۆنان به کەمپی سیڤای ناسراوه دوای ئەوەی دەکەوێتە نێو ئاوەڕۆیەک، دەخنکێت.
خۆشبهختانه بەیانیی ئەمڕۆ تەرمەکەیان دەرهێناوەتەوە، ئێوارەی دوێنێ کەوتووەتە نێو چاڵی ئاوەڕۆیەک .
منداڵەکەى تەمەنى 4 ساڵانە و لە ئێستادا تەرمەکەى لە نەخۆشخانەیەکی یۆنانە و وا بریارە سبەینێ تەرمەکەى ڕادەستى خێزانەکەى بکەنەوە.
وەکو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا دەردەکەوێت، کە ساتی دەرهێنانەوەی تەرمی منداڵەکە نیشاندەدات، هەموو گیانی رۆکان بەهۆی کەوتنە نێو ئاوەڕۆکە شین بووە.
ئەو خێزانە دانیشتووی شارۆچکەی پردێیه سەر بە کەرکووک.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.