ئه‌مڕۆ 19ی 6ی 2018، یادی 71 ساڵه‌ی شه‌هیدکردن و له سێداره‌دانی چوار ئه‌فسه‌ره قاره‌مانه‌كه‌ی كۆماری كوردستانه كه ئه‌وانیش بریتین له عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵڵا عه‌بدولكه‌ریم و محه‌مه‌د قودسی .
رژێمی ئه‌وكاتی عێراق و به فه‌رمانی ساڵح جه‌بر سه‌رۆك وه‌زیران له رێككه‌وتی 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947 دا له به‌ندیخانه‌ی مه‌ركه‌زیی به‌غدا و به‌هۆی به‌شداریكردن و رۆڵیان له كۆماری کوردستان لە مه‌هاباد، فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ر ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره ده‌ركرد.
رژێمی ئه‌وكاته‌ی عێراق له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو به په‌ڕینه‌وه‌ی بارزانی نه‌مر و هه‌ڤاڵانی له رووباری ئاراس له ساڵی 1947، بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی کوردستان کۆتایی پێدێت، بۆیه بڕیارى له سێداره‌دانى ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌ى دا، به‌ڵام خوێنی ئه‌فسه‌ره شه‌هیده‌كانی كۆماری کوردستان تێكه‌ڵ به خوێنی ته‌واوی شه‌هیدانی كوردستان بوو به ده‌ریایه‌ك و به شه‌پۆله‌كانی كۆت و به‌نده‌كانى زوڵم و سته‌میان راماڵى.
سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره شه‌هیده و هه‌موو شه‌هیدانی رێگای رزگاریخوازی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.