پلانە ئەمنییەکەی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ رۆژانی جه‌ژن به‌سەرکەوتویی جێبه‌جێكرا
له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، بەپێی ئەو پلانە ئەمنییەی کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس عەمیدی مافپەروەر ئاسۆ تەها عەبدولکەریم دایڕێشتبوو، توانرا پلانەکە بەسەرکەوتویی جێبەجێ بکرێت‌و لەرۆژانی جەژندا کەمترین روداوی نەخوازراو تۆمار بکرێت.
لەو چوارچێوەیەداو لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سلێمانی‌و بەهەماهەنگی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان‌و لایەنە پەیوەندیدارەکان، توانرا ٨١ حاڵەتی بەهاناوەچونی هاوڵاتیان تۆمار بکرێت.
لەهەمانکاتدا توانرا دەستبگیرێت بەسەر دو چەکی جۆراو جۆری بێ مۆڵەتداو خاوه‌نه‌كانیان روبه‌روی یاسا كرانه‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.