دانا محەمەد سەعید لێپرسراوی پهیوهندییهگشتیهکان و ڕاگهیاندنی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی دەستپێکردنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەرمینیای راگەیاند .
رۆژی هەینی رابردوو لەلایەن هێڵی ئاسمانی ئەرمینیا گەشتەکانی نێوان سلێمانی و ئەو وڵاتە دەستی پێكرد. .
لێپرسراوی پهیوهندییهگشتیهکان و ڕاگهیاندنی فڕۆکهخانهی نێودهوڵهتی سلێمانی لە لێدوانێكدا بۆ میدیاکان ئاماژەیبە بایەخی دەستپێكردنەوەی گەشتی نێوان فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و ئەرمینیا کرد کە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە، بەتایبەت بۆ بواری گەشتیاری و هەروەها بەشێكی زۆر لە قوتابی و خوێندكارانی توانا سازی كوردستان كە لە وڵاتی ئەرمینیا دەخوێنن سوود لەو گەشتانە وەردەگرن .
شایانی باسە ژمارەیەك قوتابی کوردستان لە رێگەی فڕۆكەیەكەوە لە ئەرمینیاوە گەیشتنەوە سلێمانی، بە پێچەوانەشەوە چەند گروپێكی گەشتیاری لە سلێمانیەوه لهرێگای هێلی ئاسمانی ئەرمینیا بەرەو ئەو ولاتە سەفەریان کرد .
سهرچاوه - راگهیاندنى وهزارهتى گواستنهوه و گهیاندن
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.