Erbil 15°C دووشەممە 17 حوزەیران 23:39

لە جامى جیهانى ٢٠١٨ ى رووسیا بەلژیکا سه‌رکه‌وتنى به‌سه‌ر پەنەما تۆمار کرد

له‌كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌م
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى ڕۆژى دووشه‌ممه‌ له‌یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى رووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، له‌كۆمه‌ڵه‌ى حه‌وته‌م هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى به‌لژیكا و په‌نه‌ما رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ . 

له‌یاریه‌كه‌دا به‌لژیكا به‌ئاستێكى به‌رزه‌وه‌ بینرا له‌به‌رامبه‌ر په‌نه‌ما به‌هۆیه‌وه‌ توانیان سێ گۆل تۆماربكه‌ن له‌خوله‌كه‌كانى  47 ، 69 ، 75 له‌ڕێگاى یاریزانان  میرتینز و لۆكاكۆوه‌ . 

به‌م شێوه‌یه‌ به‌لژیكا توانى به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر په‌نه‌مادا تۆمار بكات . 

ڕیزبه‌ندى كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه‌ 


 1- به‌لژیكا 3 خاڵ 

 2-  ئینگلته‌را  3 خاڵ 

3- تونس  0 خاڵ

4- په‌نه‌ما  0 خاڵ


شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.