زۆر جار قه‌ده‌ر ئه‌گه‌ر هات به خۆشت نازانی چۆن دێت له وڵاتی ، ئه‌نده‌نوسیا كوڕێك به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ر نه‌كراو ده‌مرێت كاتێ تابوته‌كه‌ی دایكی ده‌كه‌وێت به‌سه‌ریدا و ده‌مرێت.
روداوه‌كه به‌م شێوه‌یه بوو پیاوێكی 40 ساڵان دایكی كۆچی دوایی ده‌كات، دایكی ده‌خنه نێو تابوت له كاتی رێوره‌سمی ناشتنه‌كه‌یدا و له‌كاتی هه‌ڵگرتن ودانانی تابوته‌كه له‌سه‌ر تاوه‌رێكی بڵند كه كه‌لتورێكی تایبه‌تی خۆیانه له رێوره‌سمه‌كه جێیبه‌جێ ده‌كه‌ن، تابوته‌كه ده‌كه‌وێته خواره‌وه به‌سه‌ری كوڕه‌كه‌یدا و ده‌مرێت، بۆیه دوایی هه‌ردوو جنازه‌كه به‌یه‌كه‌وه ده‌شارنه‌وه.
سه‌رچاوه/ نزاهه
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.