له لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ كوردستان تیڤی حه‌مزه زه‌ریكی به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی پارێزگای دهۆك رایگه‌یاند: له سنووری پارێزگای دهۆك و له ماوه‌ی سێ رۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، 12 هه‌زار و 184 كه‌س سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌یان كردووه.
هه‌روه‌ها 21 رووداو هه‌بوون كه به هۆیه‌وه 9 كه‌س بریندار بوون و 9 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هاوكات به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندرووستی پارێزگای دهۆك راشیگه‌یاند، له مانگی ره‌مه‌زاندا 10 شوێنی فرۆشتنی خۆراك داخراون و 71 شوێنی دیكه‌ش سزا دراون و 267 شوێن و دوكان له لایه‌ن تیمه‌كانیان هۆشداری و ئاگادار كردنه‌وه‌یان پێدراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.