فلای ئه‌ربیل پشتی به ستافێكی ھه‌رێمی كوردستانی به‌ستووه و له‌نێو فڕۆكه‌دا به زمانی كوردیش پێشوازی له گه‌شتیاران ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ھێڵی ئاسمانی "فلای ئه‌ربیل" یه‌كه‌مین گه‌شتی خۆی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر به‌ره‌و وڵاتی سوید ده‌ستپێكرد و به‌ڕێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی كۆمپانیای "فلای ئه‌ربیل"، لاوه‌ند شێخ مه‌موندی وتارێكی به ئاماده‌بوونی چه‌ندین به‌رپرسی خۆجێی پارێزگای ھه‌ولێر و نوێنه‌رانی چه‌ند وه‌زاره‌تێك پێشكه‌شكرد و به‌ڵێنی دا كه گه‌شته‌كانیان له قۆناغی داھاتوو بۆ ئاسیا و ئه‌فریقا بێت و دواتر به‌ره‌و ھه‌موو جیھان بێت.
لاوه‌ند شێخ مه‌موندی له‌وباره‌یه‌وه بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م گه‌شتی فلای ئه‌ربیل له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر ده‌ست پێده‌كه‌ین، ئه‌م بۆنه جوانه‌ی ھه‌رێمی كوردستان و بۆنه گرنگه‌ی عێراق كه ئاھه‌نگی یه‌كه‌م گه‌شتی فلای ئه‌ربیل له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ھه‌ولێر بۆ ستۆكھۆڵمی سویده.
گوتیشی: به‌ناوی فلای ئه‌ربیل پیرۆزبایی له ھه‌موو خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ین و ئیتر له‌نێو فڕۆكه به كوردی و عه‌ره‌بی و ئینگلیزی پێشوازییتان لێ ده‌كرێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه كه گه‌شته‌كانی فلای ئه‌ربیل له ئێستادا بۆ چه‌ند ناوه‌ندێكی گرنگی ئه‌ورووپایه و له‌نێویاندا ھۆڵه‌ندا و ئه‌ڵمانیا و ئۆكراینا و سوید و به‌ریتانیا و له قۆناغی داھاتوو بۆ به‌رفراوانكردنی گه‌شته‌كان بۆ ھه‌ریه‌ك له ئاسیا و ئه‌فریقا و دواتر ھه‌موو جیھان كار ده‌كه‌ن.
دواتر نه‌وزاد هادی، پارێزگاری ھه‌ولێر گوتی: جێی خۆشحاڵییه كه گرووپێكی گه‌نجانی بزنسمان و به‌بڕیار و ئیراده‌یه‌كی گرنگ كه كه‌رتی فڕۆكه‌وانییه ھاتوونه‌ته بواره‌كه و سه‌ركه‌وتووانه ده‌ستییان بۆ ئه‌م كاره بردووه، كاك لاوه‌ند و ھاوڕێیه‌كانی ده‌ستپێكی باشیان ده‌ستپێكرد و سه‌ركه‌وتنی فلای ئه‌ربیل له ھه‌ولێره‌وه راسته‌وخۆ كارێكی گرنگه به‌تایبه‌ت به ستافێكی خۆماڵییه كه ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵی ھه‌موومانه له فڕۆكه‌خانه‌كانی دونیا ده‌بینین لۆگۆی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌بینرێت.
ھه‌روه‌ھا گوتیشی: حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پاڵپشتیی كه‌رتی تایبه‌ت ده‌بێت و بووه و دروستكردنی سه‌رمایه‌گوزاریی خۆماڵی و پاڵپشتی كه‌رتی تایبه‌ت له له‌پێشترێتییه‌كانێتی و كه‌رتی تایبه‌تیش به‌رده‌وام ھه‌وڵه‌كانیان پێشتخستووه و بۆ ده‌رفه‌تی كاری زیاتر بۆ گه‌نجان.
كۆمپانیای فلای ئه‌ربیل له‌ساڵی ٢٠١٥ دامه‌زراوه، رێگه‌پێدراوه بۆ گواستنه‌وه‌ی گه‌شتیاران له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌وه له‌ناوخۆی عێراق و ده‌ره‌وه‌شیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.