Erbil 15°C شەممە 15 حوزەیران 04:42

٦٠ خێزانی کەرکووکی جەژنانەیان پێشکەش دەکرێت

١٢٠ کیلۆگرام گۆشتی سور و ٦٠ دەستەی شیرینی پێشكه‌ش به‌ خێزانەکان كرا
کوردستان TV
100%


دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوکاری خێرخوازێک بەبۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، جەژنانەی پێشکەش بە ٦٠ خێزانی خەڵکی کەرکووک کرد، کە هەتا ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێن.

 
ئەمرۆ دووشه‌ممه‌ ،رێکەوتی ١٨/٦/٢٠١٨ جەژنانە پێشکەش بە ٦٠ خێزانی کەرکووکی کرا. جەژنانەکە لەلایەن خێرخوازێکەوە دابینکرابوو، کە پێکهاتبوو لە ١٢٠ کیلۆگرام گۆشتی سور و ٦٠ دەستەی شیرینی بۆ خێزانەکان دابین کراوە.

 
 ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی بەشی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەبارەت بەم پرۆژەیە گوتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بۆنە ئاینی و نەتەوەییەکاندا جۆرەها پرۆژەی خێرخوازیی بە هاوکاری خێرخوازان و رێکخراوە جیهانی و ناوچەییەکان بەڕێوەدەبات و بەو شێوەیە جەژن لەگەڵ هەژاران و کەمدەرامەتان و ئاوارە و پەنابەران بەش دەکات و لەم جەژنەشدا بە پێشکەش کردنی ١٦٠ کیلۆگرام گۆشتی سور و ٦٠ دەستەی شیرینەمەنی خێزانە کەرکووکییەکان لە دەشتی بەهەشت بەسەر دەکەیەنەوە.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.