Erbil 10°C ھەینی 15 تشرینی دووەم 08:32

بومه‌له‌رزه‌یه‌کی به‌هێز ژاپۆنی هه‌ژاند و 203 که‌سی کرده‌ قوربانیی

له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تریی ژێر زه‌وییه‌وه‌ ئه‌م شاره‌ی هه‌ژاندووه‌
بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ژاپۆنی هه‌ژاند و 203 كه‌سی كرده‌ قوربانیی
کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی راگه‌یاندنه‌كانی ژاپۆن بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.1 له‌سه‌ر پێوه‌ری رێخته‌ر پارێزگای ئۆساكای ژاپۆنی هه‌ژاند كه‌ به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك كه‌س بوونه‌ قوربانیی و چه‌ندین بینای شاره‌كه‌ش زیانیان پێگه‌یشت.

به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌، تا ئێستا 3 كه‌س به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ زیاتر له‌ 200 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

وه‌ك له‌ هه‌واڵه‌كاندا هاتووه‌ ئه‌م بومه‌له‌رزه‌یه‌ نزیكه‌ی كاتژمێر 8ـی سه‌ر له‌ به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ به‌ كاتی ناوچه‌كه‌ له‌ قوڵایی 10 كیلۆمه‌تریی ژێر زه‌وییه‌وه‌ ئه‌م شاره‌ی هه‌ژاندووه‌.

به‌هۆی ئه‌م رووداوه‌وه‌، گه‌شتی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ زۆر خێراكانی ناوچه‌ی ئۆساكا راگیراون تا به‌مجۆره‌ رێگریی له‌ روودانی كاره‌ساتی دڵته‌زێن بكرێت.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.