سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان ئاگربه‌ستی له‌گه‌ڵ تاڵیبان بۆ ماوه‌ی نادیار درێژكرده‌وه، به‌ڵام رۆژی رابردوو بینای ئۆفیسی والی نه‌نگه‌رهار له‌لایه‌ن ئه‌م گروپه‌وه ته‌قێنرایه‌وه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 18 كوژراو و 49 برینداری لێكهوتهوه.
ئه‌شره‌ف غه‌نی رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند كه حكومه‌تی ئه‌فغانستان تاك لایه‌نه و له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ماوه‌ی ئاگربه‌ست بۆ كاتێكی نادیار درێژده‌كاته‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه زه‌بیحوڵڵا موجاهید وته‌بێژی تاڵیبان رایگه‌یاندووه كه ئه‌م گروپه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژه‌كه‌ی جه‌ژن ئاگربه‌ستی راگه‌یاندووه و درێژی ناكاته‌وه، چونكه ئه‌فغانستان هێشتا له‌ژێر چه‌پۆكی داگیركارییه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.