كه‌لسوم شوان په‌یامنێرى كوردستان تیڤى له‌سۆران ڕایگه‌یاند ، ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 17 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌سێیه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان ، له‌گوندى به‌رسرین سه‌ر به‌قه‌زارى رواندز دووهاوڵاتى خنكان .
په‌یامێنێری كوردستان تیڤى ڕاشیگه‌یاند ، له‌دوای ئه‌وه‌ى ئافره‌تێكى عه‌ره‌ب به‌ناوى (زه‌هرا هاشم ) خه‌ڵكی به‌غدا له دایك بووی ١٩٨٢ ، كه‌ڵه‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى به‌بۆنه‌ى جه‌ژنه‌وه هاتونه‌ته سنوره‌كه ، به‌هۆی مه‌له‌كردن و نزیك بوونه‌وه‌ى له ڕوباری گونده‌كه ئاو ده‌یبات ،دواتر هاوڵاتیانى گونده‌كه به‌فریای ئافره‌ته‌كه ده‌كه‌ون ، یه‌كێك له‌هاوڵاتیانى سنوره‌كه به‌ناوى جه‌بار عوسمان كه‌به‌دوای ته‌رمى ئافره‌ته‌كه‌دا گه‌ڕاوه ، ئاو بردوویه‌تى .
كه‌لسوم شوان ڕاشیگه‌یاند كه له‌ئێستادا له‌ڕێگاى تیمه‌كانى به‌رگری شارستانى و فریاكه‌وتنى خێرا له‌ناوچه‌كه ته‌رمى ئافره‌ته عه‌ره‌به‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ى پزیشكى دادى سۆران كراوه ، هاوڵاتیه كورده‌كه‌ش كه دانیشتووى گونده‌كه‌بوه تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراته‌وه و گه‌ڕان به‌دوای له‌ڕێگاى تیمه‌كان له‌پێناو دۆزینه‌وه‌ى به‌رده‌وامه
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.