سوپای توركیا رایده‌گه‌ێنێ كه له ئاكامی هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانییان بۆ سه‌ر قه‌ندیل، ٣٥ چه‌كداری په‌كه‌كه كوژراون، لای خۆشییه‌وه په‌كه‌كه ره‌تی ده‌كاته‌وه كه له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی به‌ر گه‌ریلاكانیان كه‌وتبێ .
له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپای توركیا رایده‌گه‌ێنێت ، له ئاكامی هێرشی ئاسمانی له‌لایه‌ن فرۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له رۆژی ١٥ی حوزه‌یران بۆ سه‌ر قه‌ندیل، ٣٥ چه‌كداری په‌كه‌كه له چالاكی خراون.
هاوكات به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات نیوز، ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه راگه‌یاندووه: فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیا له 15ی حوزه‌یران له نێوان كاتژمێره‌كانی 8 بۆ 9ی ئێواره دۆلی شه‌هیدان-ی سه‌ربه قه‌ندیل-یان بۆردومان كرد‌و له‌و بۆردومانه‌دا هیچ زه‌ره‌رێكی گیانی به‌ر گه‌ریلاكانمان نه‌كه‌وتووه. ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه میدیاكانی سه‌ر به ئاكه‌په بڵاوی ده‌كه‌نه‌وه و باس له كوژرانی گه‌ریلای ئێمه ده‌كات دووره له ڕاستی و پروپاگه‌نده‌ی شه‌ڕی تایبه‌ته.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.