كاتژمێر 9-ی به‌یانی له كۆنسۆڵخانه‌ی گشتی توركیا له هه‌ولێر پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ سه‌ركۆماری و 27مین خولی په‌رله‌مانی توركیا ده‌ستی پێكرد.
هاكان كاراچای، كۆنسوڵی گشتی توركیا له هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند: كاتژمێر 9 پڕۆسه‌كه ده‌ستی پێكردووه و تا كاتژمێر 9-ی شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت و داوا له هاووڵاتییانی توركیا له هه‌رێم ده‌كه‌ین كه سه‌ردانی كۆنسوڵخانه بكه‌ن به مه‌به‌ستی به‌شداریكردنییان له پڕۆسه‌كه.
گوتیشی: له هه‌رێمی كوردستان 2 هه‌زار و 500 هاووڵاتی مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و هیوادارین هه‌موویان به‌شداری پڕۆسه‌كه بكه‌ن.
24ی حوزه‌یران هاووڵاتییانی توركیا له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌م وڵاته بۆ دیاریكردنی سه‌ركۆمار و ئه‌ندامانی 27مین خولی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته ده‌چنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.