جێگری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی رایگهیاند: پەرلەمانی عێراق خەریکی پیلانێکی دیکەیە بۆ دەرکردنی یاسایەک تا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی دوازدهی ئایاری ڕابردوو بە یەکجاری ھەڵبوەشێندرێتەوە.
شاخهوان عهبدوڵڵا جێگری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی له ئهنجوومهنی نوینهران له لێدوانێكدا بۆ كوردستان تی ڤی رایگهیاند پەرلەمانی عێراق خەریکی پیلانێکی دیکەیە بۆ دەرکردنی یاسایەک تا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی دوازدهی ئایاری ڕابردوو بە یەکجاری ھەڵبوەشێندرێتەوە.
لهم بارهیهوه جێگری سەرۆکی فڕاکسیۆنی پارتی دەڵێ، لە ئەگەری سەرکەوتنی ھەوڵێکی بەو جۆرە عێراق بەرەو کارەساتێکی گەورە دەچێت، چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک کوتلەی نێو پەرلەمانی عێراق به پشتیوانی سهرۆكی پهرلهمان و و سهرۆكی لێژنهی یاسایی پهرلهمان، خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژە یاسایەکن بۆ ڕەتکردنەوەی ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی مانگی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردنێکی دیکە.
شاخەوان عەبدوڵڵا ئهوهشی ڕاگەیاند، ھەوڵێکی وەھا لە ئارادایە و جگە لەوەی لهنێوان دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان باسکراوە، کۆبونەوەیەکیش لە ماڵی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچووە و ژمارەیەک ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانیش تێیدا بەشداربوونە بۆ ئامادەکردنی پڕۆژەیەک تا ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان ڕەتبکرێتەوە.
جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتیشی، ئەو پرسە ھەندێک قورسە تا بۆیان بچێتە سەر، چونکە لەوانەیە بۆ ھەموارکردنەوەی یاسایەکه نهتوانن رێژەی یاسایی تەواو بکەن لەنێو پەرلەمان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.