Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 13:15

رێگای کەرکووک - ھەولێر کرایەوە

لە دوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌م رێگا داخرا
کوردستان TV
#7
100%


ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە رێگای هەولێر - كه‌ركووك کرایەوە و هاتووچۆ تێیدا ئاساییە و هاووڵاتیان ده‌توانن له‌م رێگایه‌ هاتووچۆ بكه‌ن.

شایه‌نی باسه‌ 2/3/2018 کەمال کەرکووکی، فەرماندەی میحوەری رۆژئاوای کەرکووک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هەموو رێگاکانی ژێر کۆنترۆڵی پێشمەرگە کراوەن و هاووڵاتیان دەتوانن بە ئازادی هاتووچۆیان تێدا بکەن و ئێستاش لای خۆمانه‌وه‌ رێگای هەولێر - کەرکووکی كرایه‌وه‌.

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق فەرمانی کردنەوەی رێگاکەی دەرکرد ، پەیامنێری كوردستان تیڤی له‌سه‌ر زاری ئەفراسیاو كامیل، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای كەركووك رایگه‌یاندووه‌ لە ئەمڕۆوە ڕێگەی كەركووك - هەولێر كراوەتەوە و دوای چاككردنەوەی تەواوی پردی پردێ، لە یەك، دوو ڕۆژی داهاتوودا بە تەواوی رێگاكه‌ بەڕووی هاووڵاتییان دەكرێتەوە.

كردنه‌وه‌ى ئه‌م رێگایه‌ دواى نووسراوێكی سكرتێری فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق كه‌ ئاراسته‌ی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كراوه‌ و تێیدا فه‌رمانی كردنه‌وه‌ی ڕێگای سه‌ره‌كی نێوان هه‌ولێر – كه‌ركووك ده‌ركرد.

شایه‌نی باسه‌ ئەمڕۆ شەممە 2018/6/16، لە دووەمین ڕۆژی جەژنی ڕەمەزاندا، سەرۆك مەسعوود بارزانی بەمەبەستی هەواڵپرسین و پیرۆزبایی جەژن، سەردانی هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانی لە میحوەری پردێ كرد.

لەو سەردانەدا، سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی رەمەزان پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی تاك به‌ تاكی پێشمەرگە قارەمانەكان و فەرماندەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانی كرد.

سه‌رۆك بارزانی دەستخۆشی و سوپاسی پێشمه‌رگه‌كانی كرد بۆ ئەرك و ماندووبوونیان لە پاراستنی گەلی كوردستان و خاك و كەرامەتی نیشتمان.

لە ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری 2017دا، ماوەی زیاتر لە 8 مانگە ئه‌م رێگا داخرا، هاووڵاتیان بۆ ڕۆیشتن لە کەرکوکەوە بۆ هەولێر و بە پێچەوانەوە ڕێگایەکی دوور و سەخت دەبڕن و تائێستاش چه‌ندین رووداوی هاتوچۆی لێكه‌وتۆته‌وه‌ به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ چه‌ند كه‌س بۆته‌ قوربانی ئه‌م رێگایه‌.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.