Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:19

نادر رۆستی: گه‌شتیارێکی زۆر سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستانیان کردووه‌

لیژنەكانمان بەردەوامن لە چاودێری كردنی شوێنە گەشتیارییەكان
کوردستان TV
#7
100%


له‌ یه‌كه‌م و دووه‌می ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە.

به‌رپرسی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌ یه‌كه‌م و دووه‌می ڕۆژی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیار ڕوویان لە هەرێمی كوردستان كردووە شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ هاتنی گه‌شتیارانیش به‌رده‌وامه‌.

نادر رۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتی گەشت و گوزاری هەرێمی كوردستان راگەیاند: ئاماری وردمان سەبارەت بە هاتنی گه‌شتیاران نییە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان گەشتیارێكی زۆر هاتوونەتە كوردستان و شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌كانی به‌سه‌ركردۆته‌وه‌ هاتنی گه‌شتیارانیش به‌رده‌وامه‌.

گوتیشی: لیژنەكانمان بەردەوامن لە چاودێری كردنی شوێنە گەشتیارییەكان و سەردانیان بەردەوامە بۆ ئەوەی هیچ گرفتێك ڕوونەدات و چاودێری ڕەوشی گەشتیاران و سەیرانگەكانیش دەكەین.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.