Erbil 15°C یەکشەممە 02 حوزەیران 16:49

رامۆس بۆ دی خییا : ئه‌وه‌ى له‌سه‌رت ڕویدا ھەرەس ھەێنان و ڕوخان نییە ، تۆ له‌تیپه‌که‌ى ئێمه‌ باشترینى

په‌یامێك ئاراسته‌ى دی خیا ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 15ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى كۆمه‌له‌ى دووه‌م له‌جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  ئیسپانیا و پورتوگال رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ . 

ئه‌نجامى یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌یه‌كسان بوون به‌سێ گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌یاریه‌كه‌دا ڕۆناڵدۆى پورتوگالى توانى  هاتریك تۆمار بكات ئاستێكى به‌رز نیشان بدات ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو له‌وه‌ى بتوانێ سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا  تۆمار بكات ، دوای یاریه‌كه‌ش به‌باشترین یاریزانى یاریه‌كه‌ ده‌ست نیشانكرا . 

له‌و یاریه‌دا دی خییا گۆلپارێزى  ئیسپانیا دوای ئەو ھەڵە کوشندەیەی لە گۆڵی دووەمی پوروتوگال ئه‌نجامى دا ، له‌ئێستادا له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پێگه‌ وه‌رزشیه‌كان دووچارى ڕه‌خنه‌یه‌كى زۆر بووه‌ته‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك گاڵته‌ به‌ناوبراو ده‌كرێت له‌سه‌ر هه‌ڵه‌كانى كه‌ئه‌نجامى دا له‌یاریه‌كه‌ ،  سێرجۆ رامۆسى كاپتنى هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئیسپانیا  له‌هه‌ژمارى خۆی له‌توێته‌ر په‌یامێك ئاراسته‌ى   دیخیا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،  ئەمەی تۆ  مانای ھەرەس ھەێنان و روخان نییە ، هه‌ڵسه‌وه‌ به‌شێوه‌یه‌كى باشتر ده‌ست پێبكه‌وه‌ و ئاماده‌به‌ ، هه‌رگیز خۆت به‌ده‌سته‌وه‌ مه‌ده‌ ، تۆ له‌تیپه‌كه‌ى ئێمه‌ باشترینى ، بژی ئیسپانیا

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.