Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:22

ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌هاوڵاتیانى هه‌رێمى کوردستان ده‌درێت

به‌پێى سیسته‌می نوێ ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كرێت
کوردستان TV
100%


هه‌مزه‌ مه‌غدید گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، به‌نوسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌ت كه‌ئاراسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كراوه‌ ، داوامان كردووه‌  ده‌ست به‌دابه‌شكردنى بڕه‌پاره‌ى بیمه‌ى كۆمه‌ڵایه‌تى بكرێته‌وه‌ ، كه‌ئه‌و پاره‌یه‌ ده‌درێت به‌هاوڵاتیانى هه‌ژار و كه‌مده‌رامه‌ت . 

گوته‌بێژى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ،  چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانین بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و بڕه‌پاره‌ تا ئێمه‌ش وه‌ك پێشووتر بیده‌ن به‌م توێژانه‌ كه‌ ڕێژه‌ى نزیكه‌ى 81 هه‌زار كه‌س لێى سود مه‌ند ده‌بن . 

هه‌مزه‌ مه‌غدید ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت ، له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بڕه‌ پاره‌كه‌ ئاماده‌كاریمان كردووه‌ به‌پێى ڕێنماییه‌ نوێیه‌كانى وه‌زاره‌تمان و به‌پێى سیسته‌می نوێ  ده‌ست به‌دابه‌شكردنى ده‌كه‌ین 

 

 

شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.