Erbil 20°C سێشەممە 08 تشرینی یەکەم 01:18

پۆلیسى هه‌ولێر له‌سه‌ر ئه‌م وێنه‌یه‌ سوپاسى خه‌ڵکى کوردستان و په‌یجه‌ عه‌ره‌بیه‌کان ده‌کات

له‌لێدوانى گوته‌بێژى پۆلیسى هه‌ولێر بۆ مالپه‌رى كوردستان تیڤى
کوردستان TV
100%


دوای ئه‌وه‌ى له‌یه‌كه‌م ڕۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان منداڵێكی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب به‌ناوى  (فاتیمه عه‌باس) ، لە سەیرانگای شێرەسوار دۆزرایه‌وه‌  و پۆلیسی هه‌ولێریش له‌ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌دا ئه‌و منداڵه‌ لە بنکەی پۆلیسی کۆڕێیە، هەر کەسێک زانیاری دەربارەی دەزانێت ئاگاداری پۆلیس بکاتەوە بە ژمارە 134 . 

هۆگر عه‌زیز گوته‌بێژى پۆلیسى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هه‌ولێر به‌مالپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یاند ، منداڵه‌ دۆزراوه‌كه‌  به‌كه‌س و كاری شاد بوویه‌وه‌ ، ناوبراو سوپاسى خه‌ڵكى كوردستان و به‌شێك له‌په‌یجه‌ عه‌ره‌بیه‌كانى كرد ، كه‌هاوكار بوونه‌ له‌ڕێگاى بڵاو كردنه‌وه‌ى راگه‌یاندراوى پۆلیس له‌پێناو  گه‌یشتنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌ به‌كه‌س و كاری . 

 

mndal

mndal

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.