Erbil 27°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 23:29

رۆناڵدۆ : ئەنجامی یەکسان بوون ئەنجامێکی عادیلانە بوو ، ئیسپانیا یەکێکە لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھان بەڵام ئێمە بڕوامان بە خۆمان بوو

رۆناڵدۆ هاتریكى له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا تۆمار كرد
کوردستان TV
100%


ئێواره‌ى رۆژى هه‌ینى 15ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌یاریه‌كانى كۆمه‌له‌ى دووه‌م له‌جامى جیهانى 2018 كه‌له‌وڵاتى روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  ئیسپانیا و پورتوگال رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه‌ . 

ئه‌نجامى یاری نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ به‌یه‌كسان بوون به‌سێ گۆل بۆ هه‌ردوولا به‌كۆتا هات ، له‌یاریه‌كه‌دا ڕۆناڵدۆى پورتوگالى توانى  هاتریك تۆمار بكات ئاستێكى به‌رز نیشان بدات ئه‌مه‌ش هۆكارێك بوو له‌وه‌ى بتوانێ سێ گۆل له‌به‌رامبه‌ر ئیسپانیا  تۆمار بكات ، دوای یاریه‌كه‌ش به‌باشترین یاریزانى یاریه‌كه‌ ده‌ست نیشانكرا . 

له‌دوای یاریه‌كه‌ رۆناڵدۆ له‌به‌رده‌م میدیاكان رایگه‌یاند ، ئەنجامی یەکسان بوونمان له‌گه‌ل ئیسپانیا  ئەنجامێکی دادپه‌روه‌رانه‌ بوو  ، ئیسپانیا یەکێکە لە باشترین ھەڵبژاردەکانی جیھانه‌ ،  بەڵام ئێمەش له‌رووبه‌رووبونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵیان  بڕوامان بە خۆمان بوو


رۆناڵدۆ ڕاشیگه‌یاند ،  خاڵێکمان بەدەست ھێنا و  له‌ ٣ خاڵیش نزیک بووین له‌به‌ده‌ست هێنانى  چونکە ئێمە ٢ جار پێش کەوتین بەڵام سەرئەنجام خاڵێکیش خراپ نەبوو   ، به‌م ئه‌نجامه‌ش  خۆشحاڵین كه‌ ئەنجامێکی ھاوسەنگیش بوو  
 له‌به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كانى بۆ میدیاكان رۆناڵدۆ رایگه‌یاند ، ئامانجی ئێمە بیر کردنەوەیە لە یاری داھاتوو دەزانین ئەو یاریەش قورس دەبێت بەڵام ھیوادارم بردنەوە تۆمار بکەین و لەم قۆناغە سەربکەوین  ، دەبێت بۆ رۆژی چوار شەممەی داهاتوو  ھەموو ھەوڵێک بدەین تا له‌ بەرامبەر بە مەغریب براوە بین شکست بەو ھەڵبژاردەیەش بھێنین  له‌پێناو هه‌نگاونان و  سه‌ركه‌وتن بۆ قۆناغى داهاتوو 
 

شوان عه‌زیز

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.