Erbil 26°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 21:18

ئەحمەد کانی و نەوزاد هادی بازاڕە سوتاوەکەی گەڕەکی کوردستانیان بەسەر کرده‌وه‌

دوێنێ‌ شەو بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستان ئاگری گرت
ئەحمەد كانی و نەوزاد هادی بازاڕە سوتاوەكەی گەڕەكی كوردستانیان بەسەر كرده‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێ‌ شەو بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستان ئاگری گرت و بە هەوڵی پیاوانی ئاگر كوژێنەوە توانرا ئاگرەكە لە ماوەیەكی كورتدا كۆنتڕۆڵ بكرێ‌ و ڕێگەی لێ‌ بگیرێت تەواوی بازاڕەكە بسوتێ‌، بۆ ئاگاداربوون لە زیانەكانی ئەو ڕووداوەش، بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان و پارێزگای هەولێر بازاڕەكەیان بەسەر كردەوە.

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 15ـی حوزەیرانی 2018 لە یەكەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز،ئەحمەد كانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتی و بەرپرسی لقی دووی پارتی دیموكراتی كوردستان لەگەڵ نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر بازاڕی سیاجی گەڕەكی كوردستانیان لەشاری هەولێر بەسەر كردەوە كە دوێنێ‌ شەو بە ڕووداوی ئاگر كەوتنەوە بەشێكی سوتاوە و تا ئێستا لێكۆڵینەوە لە هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكەش بەردەوامە.

لەو بەسەر كردنەوەیەدا پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی لقی دوو لە نزیكەوە لە زیانەكانی ئاگركەوتنەوەی  ئەو بازاڕەیان  پرسی كە یەكێكە لە بازاڕە سادەكانی شار و لە جەمەلۆن دوكانەكانی دروستكراون، لەگەڵ دوكاندارانی بازاڕەكەش پارێزگاری هەولێر باسی لەوە كرد كە لە هۆكاری ئاگر كەوتنەوەكە دەكۆڵنەوەو بیر لە ڕێگەی چارەی گونجاو دەكەنەوە بۆ ئەوەی جارێكی دیكە ڕووداوی لەو شێوەیە دووبارە نەبێتەوە و زیان بە كاسبكار و دوكاندارانی بازاڕەكە بگات كە بژێوی ژیانی خۆیان و خێزانەكانیان لەسەر ئەو بازاڕەیە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.