به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه سبه‌ینێ رێگای سه‌ره‌كی دوكان - سلێمانی به‌ته‌واوی هه‌ردوو سایده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه دوای پێنج رۆژ كاركردنی به‌رده‌وام ئه‌مڕۆ كاری گواستنه‌وه‌ی بۆری 1200 ملم دوكان- قوله‌ره‌یسی ته‌واو بوو.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی ده‌ڵێت: به‌یانی رێگای دوكان - سلێمانی به‌ته‌واوی هه‌ردوو سایده‌كه‌ی ده‌كرێته‌وه.
هاوكات ده‌ستخۆشی له سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و ئه‌ندازیاران ده‌كات كه توانییان كاره‌كه به‌سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بكه‌ن.
رۆژی 9ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی سلێمانی رایگه‌یاند كه شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ین به‌هۆی كاری گواستنه‌وه‌ی بۆری ئاوی سه‌ره‌كی 120 دوكان - قوله‌ره‌یسی بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ له ئه‌مڕۆوه 2018/6/9 هه‌ر دوو شه‌قامی سه‌ره‌كی ده‌گیرێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له‌نزیك پێشانگای سلێمانی نێوده‌وڵه‌تی و نزیك بازگه‌ی سلێمانی - پیره‌مه‌گرون هه‌ردوو شه‌قامی سه‌ره‌كی ده‌گیرێت، داواشی له شۆفێران كرد به‌ئاگا بن و خێرایی ئۆتۆمۆبیل كه‌م بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی لێنه‌كه‌وێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.