ترەمپ و کیم بەرەبەیانی (12/06/2018) لە دوای کۆبوونەوەیان، یاداشتێکی چوارخاڵیان واژۆکرد و هەردوولاش یەکدییان داوەتکرد بۆ پایتەختەکانیان.
حکومەتی ئێران هۆشداری دەداتە کۆریای باکوور لەبارەی دۆناڵد ترەمپەوە و دەڵێت ئەو کەسە متمانەی پێناکرێت ڕەنگە پێش گەیشتنەوە بەواشنتۆن لەڕێککەوتنەکە پەشیمان ببێتەوە.
محەممەد باقر نەوبەخت، گوتەبێژی حکومەتی ئێران رایگهیاند: ئێمە جۆری ئەو کەسە ناناسین کە سەرۆکی کۆریای باکوور دانوستاندنی لەگەڵ دەکات،و دەڵی ئەوە روون نییە کە ترەمپ لە رێککەوتنەکە ناکشێتەوە پێش گەیشتنەوە بە وڵاتەکەی.
هەروها دەڵێ ئەم پیاوە نوێنەرایەتی خەڵکی ئەمریکا ناکات، بێگومان ئەوان لە هەڵبژاردنی داهاتوو لە خۆیانی دووردەخەنەوە.
ترەمپ و کیم بەرەبەیانی (12/06/2018) لە دوای کۆبوونەوەیان، یاداشتێکی چوارخاڵیان واژۆکرد و هەردوولاش یەکدییان داوەتکرد بۆ پایتەختەکانیان.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی کردەوە لەوەی بەو کۆبوونەوانەی نێوانیان کۆتاییمان بە ناکۆکی 70 ساڵەی نێوانمان هێنا و ئامادەکاریمان بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەکی نوێ کرد.
شایەنی باسە لە 8ی مانگی ئایاردا دۆناڵد ترەمپ کشانەوەی ئەمریکای لەڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران ڕاگەیاند،و ئەمەش ئەو بابەتەیە کە وتەبێژی حکومەتی ئێران لەبارەیەوە هۆشداری دەداتە کۆریای باکوور.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.