Erbil 15°C سێشەممە 21 ئایار 00:22

له‌به‌غدا شاشه‌یه‌کى 220 مه‌تری بۆ بینیى یاریه‌کانى مۆندیال داده‌ندرێ

كۆمپانیه‌كى تایبه‌ت پێى هه‌ڵساوه‌
کوردستان TV
100%

كۆمپانیایه‌كى ئه‌هلى له‌بواری ڕیكلام و به‌رهه‌م هێنانى هونه‌ری ، شاشه‌یه‌كى 220 مه‌تری له‌به‌غداى پایته‌ختى عێراق داده‌نێت بۆ بینیى یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا . 

كۆمپانیه‌كه‌ شاشه‌كه‌ى له‌ناوه‌راستى شارى به‌غدا دایناوه‌ بۆ هه‌وادارانى وه‌رزشى  بۆ بینیى یاریه‌كانى مۆندیال  ، كه‌ ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌  14 ى حوزه‌یرانى 2018 ، بە ئامادە بوونی فلادیمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا و ٢١ سەرۆک وڵاتى دیكه‌ى  جیھان  یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا دەست پێدەکات

له‌ده‌ستپێكى یاریه‌كانى جامى جیهانى كاتژمێر 6:00 ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى  رووسیا و سعودیه‌ لە یاریگای لۆژنیكی  لە مۆسکۆ رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه‌ . 

یاریه‌كانى جامى جیهانى له‌ 11 شاری وڵاتى رووسیا به‌به‌شداری 32 هه‌ڵبژارده‌  به‌ڕێوه‌ده‌چێت 

یارییەكانی مۆندیال لە ئه‌مرۆ 14 ى حوزه‌یران ده‌ستپێده‌كات ، له‌ 15ى ته‌موزى داهاتوو به‌یاری كۆتایی به‌كۆتا دێت

شوان عه‌زیز 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.