Erbil 15°C دووشەممە 20 ئایار 21:31

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سلێمانى ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تى ئاماده‌باشیه‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوێكدا..
کوردستان TV
100%


به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌راگه‌یاندراوێكى دا كه‌وێنه‌یه‌كى ده‌ست مالپه‌رى كوردستان تیڤى كه‌وتووه‌ ، ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان لەپلانێكی ئەمنیدا سەرجەم ڕێكارەكان دەگرێتە بەر بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتیان و سەرجەم هێزەكانیشی دەخاتە حاڵەتی ئامادەباشیی زیاترەوە، داوا لەهاوڵاتیانیش دەكات لەكاتی بونی هەر ڕوداوێكی نەخوازراودا پەیوەندی بەهێڵە گەرمەكانی پۆلیسەوە بكەن.

- هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم كۆڵان و شوێنە گشتییەكان بونیان دەبێت بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان و بەهاناوەچونیان لەبونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو.

- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی جەخت لەپاراستنی شوێنە گشتی و گەشتیارییەكان دەكاتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان بتوانن بەبێ كێشە سەردانیانەكانیان بكەن.

- مەفرەزەی تایبەت لەناو بازاڕەكان بونیان دەبێت.

- بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لەسەرجەم هێزەكانی دەكات كە هەوڵی زیاتر بدەن بۆ بنەبڕكردنی دیاردەی تەقەمەنی و دەمانچەی مورو یارییە رێگەپێنەدراوەكان كە دەبێتە هۆی بێزاری هاوڵاتیان.

- سەرجەم هێزەكانی پۆلیس هەماهەنگ و هاوكار دەبن لەگەڵ سەرجەم هێزەكانی ئاسایش ، پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەكان كە لەئەركدان بۆ رۆژانی جەژن.
- بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات لە بونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراو دەستبەجێ پەیوەندی بكەن بەهێلی گەرمی (104) بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و (105) بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان.


شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.