په‌یامنێرمان هه‌ڵو جه‌باری، پێی راگه‌یاندین كه شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڕه‌كی شۆراو- ـی شاری كه‌ركوكـ گولـله هاوه‌نێكـ ئاڕاسته‌ی باره‌گای كۆنی مه‌كته‌بی سیاسی (پ.د.ك) كراوه‌و كه ئێستا هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێڕاق تێدا جێگیر كراون، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی گولـلـه هاوه‌نه‌كه‌ش ته‌قه‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ئه‌و هێزه‌ی ناو باره‌گاكه كراوه .
هه‌روه‌ها گوتیشی: له ئاكامی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، هاووڵاتییه‌كی كورد كوژراوه‌و دووی دیكه‌ش به سه‌ختی برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.