به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاند: به هۆی كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی، پێشبینی ده‌كرێ كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێری داهاتوودا ئاسمانی شاری هه‌ولێر له نێوان هه‌ورو په‌ڵه هه‌ور بێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزوخۆڵ.
هه‌روه‌ها له شاری سلێمانی ئاسمان ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێت، له شاری دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆزوخۆل، له‌شاری كه‌ركوكیش ئاسمان ساماڵ و په‌له هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆز‌و خۆڵ.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.