گوته‌بێژی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌د رایگه‌یاند: شه‌ره‌ڤانان چه‌ند ناوچه‌یه‌كیان له سنووری رۆژئاوای كوردستان و عێراق له ده‌ست تیرۆرستانی داعش رزگار كردووه‌ته‌وه.
لیوا عه‌بدوڵڵا، گوته‌بێژی فه‌رمی ئۆپه‌راسیۆنی باهۆزی جزیره به ئاژانسی هاواری راگه‌یاند، ئۆپه‌ڕاسیۆنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، به‌مه‌به‌ستی پاككردنه‌وه‌ی ناوچه سنووریه‌كانی نێوان رۆژئاوای كوردستان و عێراق، له ده‌ست تیرۆرستانی داعش، له دوو قۆله‌وه به‌رده‌وامه‌و له قۆڵی رۆژهه‌ڵاته‌وه 9 كیلۆمه‌تر و له قۆڵی رۆژئاواش 13 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وییان كردووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: شه‌ڕڤانان توانیویانه چه‌ند گووندێك له بنده‌ستی تیرۆستانی داعش رزگار بكه‌نه‌وه و هاوكات پێنج تونێلی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه.
لیلوا عه‌بدوڵڵا هه‌روه‌ها گوتی، له ئێستادا شەڕێكی سەخت لەنێوان شەڕڤانان و چەكداره تیرۆرسته‌كانی داعش به‌رده‌وامه.
جێی ئاماژه‌یه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات هه‌سه‌ده، ئۆپه‌ڕاسیۆنی باهۆزی جزیره‌یان له سه‌ره‌تای مانگی ئایاری ئه‌مساڵه‌وه له دژی تیرۆستای داعش له حه‌سه‌كه و سه‌ر سنووره‌كانی رۆژئاوای كوردستان و عێراق راگه‌یاندووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.