به‌تۆمه‌تی دزیكردن مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیرده‌كه‌ن، كه له‌ماڵێكدا دوو ته‌له‌فزیۆن و بوتڵێكی غازی بردووه و دواتر به‌دوكاندارێك فرۆشتوویه‌تی.
ڕائیدی مافپه‌روه‌ر علی جه‌مال قدووری ، له ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له هه‌ژماری تایبه‌تی پۆلیس له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه: دوای ئه‌وه‌ی له‌چه‌ند شه‌وی ڕابردوودا حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌گه‌ڕه‌كی ڕاپه‌ڕینی قه‌زای كه‌لار ڕویدا،دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی دادوه‌رو چاودێری كردن توانرا تۆمه‌تبار بناسرێته‌وه، شه‌وی رابردووش مه‌فره‌زه‌كانی 104ی كه‌لار توانیان تۆمه‌تبار (غ _ ی _ ص ) ده‌ستگیربكه‌ن .
قدووری ده‌شڵێت: دوای لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیدا دانی به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه كه له‌ماڵێك له‌گه‌ڕه‌كی ناوبراو دوو تیڤی و بوتڵێكی غازی بردوه و دواتر به‌دوكاندارێك فرۆشتوویه‌تی .
گوتیشی: له‌ئێستادا كه‌ره‌سته دزراوه‌كان هێنراوه‌ته‌وه‌و به‌بڕیاری دادوه‌رو به‌پێی ماده‌ی (446 فه‌قه‌ره 1 ) تۆمه‌تبار به‌ندكراوه.
ئاماده‌كردنه‌وه‌ی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.