Erbil 34°C دووشەممە 07 تشرینی یەکەم 13:25

تورکیا: لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی مەنبج ڕێککەوتووین

لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە
کوردستان TV
100%


وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند ئەوان لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی مەنبج ڕێککەوتوون و بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە کە لە ساڵی 2012 کراوە، بەڕێوەبەرایەتییەک پێک بهێندرێت و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئەڵمانیا کۆدەبنەوە.

نوورەدین جانیکڵی وەزیری بەرگریی تورکیا ڕایگه‌یاند توركیا لەگەڵ ئەمریکا لەبارەی مەنبج ڕێک کەوتوون و بە گوێرەی ژمارەی دانیشتوانی شارەکە کە لە ساڵی 2012 کراوە بەڕێوەبەرایەتییەک پێکبهێندرێت و بۆ ئەم مەبەستەش لە ئەڵمانیا کۆ دەبنەوە.

وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاماژەی بەوەش کردووە ئێمە کار بۆ ئەوە دەکەین ئەو هاووڵاتییە ئاوارانەی مەنبج کە ئێستا لە تورکیا نیشتەجێ بوون دەمانەوێ بگەڕێنەوە شارەکەی خۆیان و گوتیشی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی مەنبج ئەنجام دراوە وەک خۆی بەڕێوە دەچێت بەڵام بەهۆی گۆڕانی وەزیری بەرگریی ئەمریکا کارەکان ڕاگیرابوون.

هاوکات میدیاکانی تورکیا لەزاری جەیمس ماتیس وەزیری بەرگریی ئەمریکا بڵاویان کردووەتەوە بە گوێرەی نەخشەڕێگای نێوان واشنتۆن و ئەنقەرە لەبارەی مەنبج دانوستانەکان بەردەوام دەبن و ئەم هەفتەیەش شاندی ئەمریکا و تورکیا لە ئەڵمانیا کۆ دەبنەوە و لەبارەی پلان و نەخشەڕیگاکانیان بۆ داهاتووی ئەو شارە گفتوگۆ دەکەن.

بەپێی ئەو ڕێککەوتن و نەخشەڕێگایەی کە لە نێوان ئەمریکا و تورکیا لەبارەی منبج کراون هێزەکانی یەپەگە لە مەنبج دەکشێنەوە و هێزێکی هاوبەشی تورکی و ئەمریکی لە شارەکە جێگیر دەبن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.