لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهكى دهست مالپهرى كوردستان تیڤى كهوتووه ، ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری بهڕێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ڕایدهگهیهنێت ، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 13 ى حوزهیرانى 2018 ، ئافرەتێک هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە بریندار بوو بوو بەوتەی ئەوئافرەتە کوڕەکەی کەتەمەنی 21ساڵە نەخۆشی دەرونی هەیە بەیانی ئەمڕۆ لەکاتێک ویستوویانە چارەسەری دەرونی پێ بدەن هەڵچوەو بەچەکی براکەی فیشەکی پێوەناوە و بەرلاقی کەوتوە ، لەئێستادا تۆمەتبارلەلایەن بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاریەوە دەستگیرکراوەو بەپێی بەگڵەی پزیشکی تۆمەتبار نەخۆشی دەرونی هەیە و لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی ( 405 فەقەرە 31 ) بەندکراوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.