فازڵ حاجى ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى هه‌ولێر له‌هه‌ژمارى خۆی له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت ، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13 ى حوزه‌یرانى 2018 ، له‌درێژه‌ى تیمه‌كانمان له‌ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى ماتۆر سكێله نایاساییه‌كان تا ئێستا له‌سه‌رووی 750 ماتۆڕ سكێل ده‌ستى به‌سه‌ر دا گیراوه .
ناوبراو ڕاشیدهگهیهنێت ، ده‌ستخۆشی له‌سه‌رجه‌م ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتووچۆی هه‌ولیر ده‌كه‌ین كه‌به‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه سه‌ره‌رای ئه‌ركی رۆژانه‌یان له‌ڕێكخستنی هاتووچۆلهناوشار له‌هه‌ڵمه‌تی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی ماتۆر سكێله نایاساییهكانیش به‌رده‌وامن
فازل حاجی ڕاشیده‌گه‌نێت ، داوا له‌هاوڵاتیانی به‌رێز ده‌كه‌ین كه‌خۆیان به‌دووربگرن له‌كڕین ولیخۆرینی هه‌ر ماتۆرسكیلیك كهنایاسایی بیت وتابلۆی نه‌بێت وهمهنفیستی نه‌بێت .
وته‌بێژی هاتوچۆى هه‌ولێر لهكۆتادا ڕایده‌گه‌ێنێت ، داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین به‌بێ َمۆلهت ماتۆرسكیل لێنه‌خورن وه‌به‌بێ به‌كارهێنانی پێداویستیه‌كانی لێخورینی سه‌لامه‌تیش لێی نهخورن ، ئه‌گه‌رنا ده‌ست به‌سه‌ر ماتۆرسكیله‌كانیان دادهگیرَیت وهزهرهر مه‌ند ده‌بن
به‌هیوای گوێرایه‌لی وپابه‌ندی هه‌مو لایه‌ك
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.