مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق و لێژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سبه‌ی ئێواره به‌دوای بینینی مانگدا ده‌گه‌ڕێن.
نووسینگه‌ی عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه داوای موسلمانانی عێراق و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر كردووه كه ئێواره‌ی سبه‌ی پێنج شه‌ممه كه ده‌كاته 29ی ره‌مه‌زان به‌دوای مانگدا بگه‌رێن .
مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان ده‌شڵێت، ئه‌سته‌مه ئێواره‌ی سبه‌ی له عێراق و ده‌وربه‌ری مانگ به چاو ببینرێت، به‌ڵاك شه‌وی دواتر به ئاسانی ده‌بینرێت و ماوه‌یه‌كی درێژ له ئاسۆدا ده‌مێنێته‌وه.
هاوكات ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ١٤ی حوزه‌یران كاتژمێر٧ی ئێواره لێژنه‌ی بینینی مانگ له‌دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز كۆده‌بێته‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بانگهێشت كراون به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانی.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.