به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاگاداری شوفێران ده‌كاته‌وه كه به مه‌به‌ستی به‌یه‌ك ئاراسته‌كردنی هاتن و چوون ( دوو ساید ) ڕۆژانه ئاراسته‌كان ده‌گۆڕێت، پێویسته ئاگاداری هێماكانی هاتوچۆ بن بۆ ئه‌وه‌ی به دووربن له ڕووداوی نه‌خوازراو.
هاتوچۆی گه‌رمیان ئاگاداری هه‌موو شۆفێرانی سنوری گه‌رمیان و كوردستان ده‌كاته‌وه كه ڕۆژانه ڕێگاكانی گه‌رمیان به‌كارده هێنن پێویسته زۆر به‌وریای پڕۆسه‌ی شۆفێری ئه‌نجام بده‌ن ،له به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا به هۆی ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی گه‌رمیان له نێوان شار و شارۆچكه‌كان كاری تێدا ده‌كرێت به مه‌به‌ستی به‌یه‌ك ئاراسته‌كردنی هاتن و چوون ( دوو ساید ) و ڕۆژانه ئاراسته‌كان ده‌گۆڕێت پێویسته ئاگاداری هێماكانی هاتوچۆ بن بۆ ئه‌وه‌ی به دووربن له ڕووداوی نه‌خوازراو.
له هه‌مانكاتدا داوا له كومپانیاكانی جێبه‌جێكار ده‌كه‌ین كه گرنگی بده‌ن به دانانی هێماكانی ئاگاداركردنه‌وه له‌و جێگایانه‌ی كاری تێدا ده‌كرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.