ئه‌وكه‌سه‌ی شه‌وی رابردوو ئه‌فسه‌رێكی پێشمه‌رگه‌ی له كه‌سنه‌زان كوشت،خۆی راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرد.
پۆلیسی هه‌ولێر له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یه‌اندووه: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی ڕابردوو له سنوری ده‌شتی هه‌ولێر ڕووداوێكی كوشتن روویدا كه‌تیادا (عوسمان عبدالله) ئه‌فسه‌ر له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كوژرا، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشته شوێنی ڕووداو ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون كرا به‌مه‌به‌ستی ئاشكرا كردنی ناسنامه‌ی تۆمه‌تبار و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار و بكه‌ری سه‌ره‌كی ڕووداوه‌كه به‌ناوی (هـ.م.ب)، دوای گه‌ڕان و پشكنینی هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش دواجار تۆمه‌تبار خۆی ڕاده‌ستی ئه‌م هێزانه كرد، په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ رێكخرا به پێ ماده (406)له یاسای سزادانی عێراقی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.