له پێشبركێی وه‌رزشی قوتابخانه‌كانی شاری " مانیسا " له وڵاتی توركیا ، كچه وه‌رزشوانێكی كوردی 10 ساڵان به ناوی " كوردستان زه‌ندی " كه له‌گه‌ل بنه‌ماله‌كه‌ی په‌نابه‌ره له‌م شاره توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنێت .
باوكی ئه‌م كچه " عه‌باس زه‌ندی " ئاشكرایده‌كات ،له ئه‌نجامی پێشبركێی نێوان قوتابیانی پۆله‌كانی سێ و چواری سه‌ره‌تایی كه له چه‌ند بوارێكی وه‌رزشیدا رێكخرابوو ، كوردستان توانی له نێو هه‌موو قوتابخانه‌كانی ئه‌م شاره‌دا پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنێت و خه‌ڵات و بروانامه‌ی پێبه‌خشرا .
باوكی كوردستان مامۆستا و راهێنه‌ری " كۆنفۆتوا " یه تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی له‌م بواره‌دا وه‌رگرتووه ، کوردستان بەهۆی وریایی و زیرەکی و سەرکەوتنی لە بواری وەرزشیدا تەنیا پەنابەرێکی کوردە لە تورکیا کە توانیویە بڕوانامەی بەرز لە بواری کۆنفۆ بەدەست بهێنێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.