سه‌رچاوه‌یه‌ك له خاڵی سنووری گومرگی ئیبراهیم خه‌لیل ئاشكرای ده‌كات، ئه‌مرۆ سێشه‌مه حكومه‌تی توركیا زیاتر له (100) په‌نابه‌ری راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێم كرد .
سه‌رچاوه‌كه نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت به‌سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاندووه : ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا زیاتر له (100) په‌نابه‌ری له‌سنوری ئیبراهیم خه‌لیل راده‌ستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، له‌نێو په‌نابه‌ره‌كان منداڵ و ئافره‌ت هه‌یه .
حکومەتی تورکیا بەشێوەیەکی بەردەوام زۆربەی ئەو پەنابەرانە ڕەوانە دەکاتەوە کە دەستگیریان دەکات، بەڵام هەندێک جار دوای هەوڵی فیدراسیۆن و رێکخراوەکان بەشێک لەو پەنابەرانە ئازاد دەکرێن.
توركیا زیاتر له 100 کەسەی رادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردەوە کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و له ئاوى ئه‌درنەی نێوان توركیا - یۆنان دەستگیرکرابوون، و
بە هەماهەنگی حکومەتی تورکیا و هەرێمی کوردستان بەیانی رۆژی سێشەممە 12-6-2018، تورکیا بەڕێگای وشکانی لە دەروازەی نێودەوڵەتی خابوور - ئیبراهیم خەلیلەوە زیاتر له 100 کەس کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون رادەستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرانه‌وه.
سه‌رچاوه: ئاژانسه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.