بەڕێوەبەری گشتیی داتاكان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان گوتی، تۆمارێكی نوێی ده‌نگده‌رانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان دروست كردووه و 99%ی تۆماره‌كه‌ش ته‌واو بووه و بڕیاره له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانیش كۆ ببنه‌وه و ڕای ئه‌وانیش له‌باره‌ی ئه‌و تۆماره‌وە وه‌ربگرن.
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان30ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ به‌ڕێوه بچێت وبۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به ئاماده‌كاری كردووه و ئاماده‌كارییه‌كانیش قۆناغی باشیان بڕیوه
كاروان جه‌لال، بەڕێوەبەری گشتیی داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێمی كوردستان، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕایگه‌یاند: "پێشتر بڕیاربوو تۆماری كۆنی ده‌نگده‌ران پاك بكه‌ینه‌وه، كه كاری زۆری پێویست بوو و كێشه‌ی بۆ ئێمه دروست ده‌كرد، چونكه تۆماری كۆن موالیدی نوێی تێدا نه‌بوو و پاش چه‌ند ساڵێكی دیكه جارێكی دیكه كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كردین، بۆیه ئێمه‌ش بیرمان له‌وه كرده‌وه، كه تۆمارێكی نوێ دروست بكه‌ین، بۆیه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی و لایه‌نه پێوه‌ندیداركان هه‌ماهه‌نگیمان كرد و توانیمان تۆمارێكی نوێ دروست بكه‌ین."
كاروان جه‌لال گوتی: "تا ئێستا توانیومانە 99%ی تۆماری ده‌نگده‌رانی نوێ ته‌واو بكه‌ین و ته‌نیا هه‌ندێك ڕێكا ماوه بیگرینه به‌ر و دواتر ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران په‌سه‌ندی بكات، بۆیه هه‌ڵبژاردنی دابێ به پێی ئه‌و تۆماره نوێیه ئاماده كراوه، كه كوردستانییه، بەڕێوە دەبرێن."
جه‌لال باسی له‌وه‌ش كرد: "هه‌ركاتێك تۆماره‌كه ته‌واو بوو كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان به ئاماده‌بوونی ڕێكخراوه‌كان و ڕاگه‌یاندنیش ئه‌نجام ده‌ده‌ین و ڕای ئه‌وانیش له‌باره‌ی تۆماره‌كەوە وه‌رده‌گرین."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.