Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:33

نازم ده‌باغ: ئێران مافی دراوسێیەتی له‌گه‌ل هه‌رێم لەبەرچاو گرتووه‌

نازم ده‌باغ: ئێران جارێكی دیكەش ئاوی زێی بچووك دەگرێتەوە
کوردستان TV
100%

نازم عومەر ده‌باغ، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان له‌ تاران له‌سه‌ر پشكى یه‌كێتى، رەتیكردەوە گفتوگۆكان لەگەڵ ئێران بۆ چارەسەری كێشەی ئاو بەرهەمدار نەبووبن و دەڵێت بە پێچەوانەی توركیاوە، ئێران عورف و مافی دراوسێیەتی لەبەرچاو گرت و بەشێك لە ئاوەكەی بەردایەوە بۆ زێی بچووك، بەڵام نابێ چاوەڕێی ئەوە بكرێت ئێران وەك جاران هەموو ئاوەكە بەربداتەوە، چونكە ئەو ماوەی 10 ساڵە كار بۆ دروستكردنی ئەو بەنداوە دەكات و پارەی تێدا خەرج دەكات، خۆ نایەوێ هەوای تێبكات".

نازم عومەر، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، وتیشى" ئێران ساڵانێك لەمەوبەر دەستی بە دروستكردنی ئەو بەنداوە كردووە، كه‌ دەبوو لەو كاتەوە حكومەتی هەرێمی كوردستان تێبگەیشتایە لەوەی ئێران بەتەمای چییە و مشووری خۆی بخوات".

نازم ده‌باغ وتیشى" ئێران جارێكى دیكەش ئاوی زێی بچووك لە داهاتوودا دەگرێتەوە ، بەڵام بەڕێژەی 100% ئاوەكە ناگرێتەوە و دەیەوێ ئەو بەنداوە پڕبكاتەوە كە دروستی كردووە.

تێزانین ئەوە یەكەمجار نییە كە ئێران ده‌ستى بە گرتنەوەی ئاوی زێی بچووك له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان  كردووه‌، به‌لكو ساڵی رابردووش لە رۆژی 10ی تەموزدا ئاوی زێی بچووكی وشك كرد و بووە هۆی لەنێوچوونی سامانی ماسی لەو ناوچەیە و زیانی زۆر بە بەرهەمی كشتوكاڵی گەیشت، سەرباری دروستبوونی كێشەی ئاوی خواردنەوە بۆ چەند ناوچەیەك بە تایبەتی سەنتەری شارۆچكەی قەڵادزێ‌.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.