Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 17:35

‌پلانی ئەمنیی پۆلیسی هەولێر بۆ ڕۆژانی جەژن راگه‌یه‌ندرا

لەناو گەڕەكەكانیش مەفرەزەكانی هێزە هاوبەشە ئەمنییەكە بوونیان ده‌بێت
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و پۆلیسی بەرگریی شارستانی و هێزە ئەمنییەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕشتووە.

لیوای مافپەروەر عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگەیاند، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی هێزە ئەمنییەكانی هەولێر و دەوروبەری، بە هەماهەنگیی ئاسایش و پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگریی شارستانی و سەرجەم هێزەكانی دیكە، پلانێكی ئەمنیی تۆكمەیان بۆ ڕۆژانی جەژنی رەمەزان داڕشتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر گوتیشی: پلانە ئەمنییەكە لە پێنجشەممەوە تا دوای جەژن بەردەوام دەبێت و جگە لەوەی تیمەكانی هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ لە دەرەوە و ناوەوەی شار بڵاوەیان پێ دەكرێت، لەناو كۆڵان و گەڕەكەكانیشدا مەفرەزەكانی هێزە هاوبەشە ئەمنییەكە، سەر و ماڵی هاونیشتمانیان دەپارێزن.

لیوا عەبدولخالق دەشڵێت، پێشبینی دەكرێت لە ڕۆژانی جەژندا، بە هەزاران گه‌شتیار بۆ بەسەربردنی كاتێكی خۆش، سه‌ردانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.