وەزارەتی خوێندنی باڵای حكومه‌تى هه‌رێم ئاشکرای کردووە، لەبەر ڕۆشنایى جێبەجێکردنى کارەکانیان بە سیستمى دڵنیایى جۆرى و ڕاییکردنى کارەکانی بەڕێوەبەری و کارگێڕی بە شێوازى ئەلیکترۆنى، کە هاوشێوەى زانکۆ پیشکەتووەکانى جیهانە، زانکۆى ئیشک بڕوانامەى (ئایزۆ)ى پێ بەخشراوە.
وەرگرتنى ئەم بڕوانامەیە بە ژمارە (9001:2015) لە ڕێکەوتى (٣١/٥/٢٠١٦) لەلایەن زانکۆى (ئیشک)ەوە دواى هەوڵە بەردەوامەکانى ستافى ئەو زانکۆیە هاتووەتە دی، کە لە هەوڵى بەردەوامدان بۆ ڕاییکردنى کاروبارەکانیان بە شێوەیەکى باشتر، پێشتریش ئەو زانکۆیە بڕوانامه‌ی ئایزۆی ژماره (9001:2008) به‌ده‌ست هێناوه له بواری خوێندنی باڵا و ڕاهێناندا.
دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی ئه‌و بڕوانامه‌یه هه‌م سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌یه بۆ زانکۆکە، لە هەمان کاتدا ئه‌ركیشیان قورس‌تر ده‌کات تا لە هەوڵەکانیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زیاترى زانکۆکەیان بەردەوام بن.
لە بەرامبەر بەدەستهێنانى ئەو زانکۆیە، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، پیرۆزبایى لە د.ئیدریس هادى سەرۆکى زانکۆى ئیشک و ستاف و کارمەندانى زانکۆکە کرد، هیواشى خواست لە هەوڵەکانیان بەردەوام بن بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامە نێودەوڵەتییەکان لە بوارە جیاکانى خوێندنى باڵا، بە شێوەیەک ڕەنگدانەوەى لەسەر ئاستى پێشکەوتنى زیاترى زانکۆکەیان هەبێت.
بڕوانامه‌ی (ئایزۆ) به گوێره‌ی ستانداردی جیهانی بۆ كاروباری كاڕگێری و به‌ڕێوه‌بردنی دڵنیایی جۆرییه له سیستمی كاركردندا. له‌م سیسته‌مه‌دا، ته‌كنه‌لۆجیای نوێ به‌ڕێوه‌بردن ده‌بێته هۆی ڕاییكردن و ڕاپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م ئیشوكاره‌كانی دڵنیایی جۆری و به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆ و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕۆتینه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.