Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 20:15

دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکارى 500 خێزانى خاوەن پێداویستی تایبەت کرد

هاوكارییه‌كان خاوەن پێداویستییانی تایبەتی لە پارێزگای دهۆک گرتەوە
کوردستان TV
100%

لە درێژەی پرۆژە خێرخوازییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت لە مانگی رەمەزاندا، ئەمڕۆ سێشەممە 12\6\2018، هاوکاری خۆراکی گەیەندرایە پارێزگای دهۆک و لەو پرۆەیەدا پارسێلی خۆراک پێشکەش بە 500 خێزانی خاوەن پێداویستی تایبەت کرا.

پرۆژەی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەوڵەتی کوێت، خاوەن پێداویستییانی تایبەتی لە پارێزگای دهۆک گرتەوە و پێداویستی خۆراکی پێشکەش بە 500 خێزان کرا.

خاوەن پێداویستییانی تایبەت لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، گرنگی تایبەتییان پێ دەدرێت و ئەمە بێجگەلە پێشکەشکردنی ئەم جۆرە هاوکارییانە، لە چوارچێوەی پڕۆژەی چاودێری خاوەن پێداویستییانی تایبەتدا کەلوپەل و پێداویستییەکانی وەکو ویلچەر، عەکازە، رەوڕەوە و زۆر کەلوپەلی دیکەیان پێشکەش دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.