عه‌مید یه‌حیا ره‌سول ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كان سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، رایگه‌یاندووه : به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ھێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ به ئامانجی گه‌ڕان به دوای داواكراوان و پته‌وتركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری، ھه‌ڵمه‌تێكی كێۆماڵكردنیان له گونده‌كانی قه‌ره ته‌په، كساحییه، سابونچی، ئیدریس خه‌باز، ئیدریس سوڵتان، خراپه رووت، تویلعه، ملح، ته‌بع، جه‌راخ، ره‌مل، دۆڵی شه‌ك، دۆڵی باجون كه ده‌كه‌ونه سنووری پارێزگای كه‌ركووك ئه‌نجامدا.
یه‌حیا ره‌سول ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له میانی ھه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، چوار تیرۆریستی رێكخراوی داعش ده‌ستگیركران و سێ حه‌شارگه‌ی رێكخراوه‌كه خاپووركران، ھه‌روه‌ھا ده‌ستیش به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارچه چه‌كدا گیراوه.
لای خۆیه‌وه نه‌قیب حامید عوبێدی، ئه‌فسه‌ری پۆلیس، گوتی: ھه‌ڵمه‌ته‌كه دوای ئه‌وه ئه‌نجامدراوه كه ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی شانه نووستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك زیادی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.