Erbil 15°C دووشەممە 06 ئایار 02:11

عێراق.. بۆ پاراستنی گۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدان رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر

ھێزە ئەمنییەکان لەگەڵ یەکەی بەرگری شارستانی لە دەورووبەری کۆگای ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان بڵاوکراونەتەوە
عێراق.. بۆ پاراستنی گۆگاکانی سندوقەکانی دەنگدان رێوشوێنی ئەمنی توند گیراوەتەبەر
کوردستان TV
#10
100%

فه‌رمانده‌ی پۆلیسی پارێزگای واست لیوا قائیم ره‌شید لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کە فەرماندەیی پۆلیسی واست، رێوشوێنەکان بۆ پاراستنی کۆگای ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران توندتر کردووە و ھێزی زیاتر لە دەورووبەری کۆگاکان بڵاوکردووەتەوە. 

ھاوکات ئەفسەر لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، ملازم محەمەد خەڵەف راگەیاند کە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەسرە، ھێزی زیاتری بۆ پاراستنی کۆگای ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان بڵاوەپێکردووە. 

محەمەد خەڵەف ئاماژەی بەوەشدا کە ھێزە ئەمنییەکان لەگەڵ یەکەی بەرگری شارستانی لە دەورووبەری کۆگای ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان بڵاوکراونەتەوە. 

ھەر لەو باریەوە بەڕێوەبەری نووسینگەی ھەڵبژاردنەکانی میسانیش، جەعفەر کازم و ئەندامی لیژنەی ئاسایش لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیوانیە، ئەیاد مەیالی بە رۆژنامەوانیان راگەیاند کە بە ھەمان شێوە ھێزەکانی سوپا و پۆلیس رێوشوێنی ئەمنی توندیان بۆ پاراستنی کۆگاکانی ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان لەو دوو پارێزگایە گرتووەتەبەر. 

ئەم ھەنگاوەی ھێزە عێراقییەکان دوای ئەوەی دێت کە رۆژی یەکشەممەی رابردوو ئاگر لە کۆگای ھەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدان له‌ ره‌سافه‌ی به‌غدا كه‌وته‌وه‌ كه‌ تا ئێستا زانیارییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست و بۆ پۆشینی ساخته‌كاری كراوه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.